پلانی زمانی و هەنگاوەکانی پاراستنی زمانی کوردی
DOI:
https://doi.org/10.26750/paperKeywords:
پلانى زمانیی، زانستی زمانى کۆمەڵایەتی، زمان و پەیوەندییکردنAbstract
توێژینەوەکە بەشێوەیەکى گشتى بۆ بابەتێکى گرنگ و هەستیارى ئەم قۆناغەى زمانى کوردیی تەرخانکراوە، کە هەوڵدراوە تیشکبخرێتەسەر گرنگترین ئەو ڕێکارو هەنگاوانەى، کە لە ئێستا‌و دواڕۆژدا وادەکەن زمانى کوردیی بە ئاڕاستەیەکى ڕاست و دروستدا بڕوات و ئاسۆى دواڕۆژى زمانەکەمان دیار‌و ڕووناک بێت. چونکە بە بڕواى توێژەران بارودۆخى هەنووکەیی زمانى کوردیی بارودۆخێکى ساخڵەم و جێگەى ئومێد نییە، لەبەرئەوەى بە حوکمى هوروژمى جیهانگیریی و فاکتەرى تەکنەلۆژیاى زانیاریی و هەیمەنەى زمانانى بێگانە لەسەر زمانەکەمان و بێپلانى و نەبوونى ڕامیاریی/سیاسەتێکى زمانیی وردى پێشتر هەڵسەنگێنراو لەلایەن خەڵکانى کاربەدەست و لایەنى پەیوەندیدارەوە، ئەمانە هەموو وادەکەن کارکردن لەم بوارەداو خستنەڕووى ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانى و مەترسییە هەنوکەیی و پێشبینیکراوەکان بخرێتەڕوو. هاوکات کێشەو ئارێشەو ئاستەنگەکانى بەردەم گەشەسەندنى زمانى کوردیی و نەبوونى پلانى زمانیی بخرێتە بەردەم خەمخۆران و توێژەرانى بوارى زمانەوانى بەشێوەیەکى گشتیی و زمانى کوردیی بە تایبەتى، بۆئەوەى بە هەمووان بتوانرێت دەلاقە و دەرچەى ڕزگاربوونى زمانەکەمان بکرێتەوەو زمانى کوردیی بگەیەنرێتە کەنارێکى ئارام.
References
١- عه‌لی و قادر، بەکر و شێرکۆ. (٢٠٠٧)، زار‌و شێوه‌زار، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی چوارچرا، سلێمانی.
٢- موحسین، بەهزاد. (٢٠٠٨)، كۆزمانه‌وانی، گۆڤاری ڕامان، ژماره (١٢٩).
٣- جراد، چۆلى. (٢٠١٣)، زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا، نامەی ماستەر، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی.
٤- محه‌مه‌د، دارا. (٢٠١٧)، جینۆسایدی زمان (زمانی کوردی بە نمونە)، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، ژمارەی تایبەت، کەلار _ گەرمیان.
٥- ناوخۆش، سەلام. (٢٠١٠)، ستانده‌ربوونی زمانی كوردی له نێوان زمانی سیاسه‌ت و سیاسه‌تی زمان، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی مناره، هەولێر.
٦- ناوخۆش، سەلام. (٢٠١٢)، مێژووی زمانی کوردی ــ پلانی زمان ــ، گۆڤاری زمان‌ناسی، ژمارە (١٤)، هەولێر.
٧- فه‌ره‌ج، شاخەوان. (٢٠١١)، تابۆ وه‌ك نموونه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی نێوان زمان‌و كلتور، نامه‌ی دكتۆرا، كۆلێژی زمان، زانكۆی سلێمانی.
٨- عه‌بدولڕه‌حمان، شیلان. (٢٠٠٩)، كارابوونی زمان له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی هاوسه‌ر، هه‌ولێر.
٩- تۆفیق، قەیس. (٢٠٠٧)، ئاسایشی نەتەوەیی و پلانی زمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی دەزگای ئاراس، هەولێر.
١٠- باتنی، محمد. (٢٠١٢)، چه‌ند بابه‌تێكی زمانه‌وانیی نوێ، و: هێرش كه‌ریم، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی گه‌نج، سلێمانی.
١١- باتنی، محمد. (٢٠١٥)، ده‌رباره‌ی زمان، و: ئاكۆ عه‌بدوڵڵا كه‌ریم، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی په‌نجه‌ره، سلێمانی.
١٢- فه‌تاح، محمد (١٩٨٦)، سنوور‌و بنه‌ماو ئه‌ركه‌كانی كۆزمانه‌وانی، گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ، ژماره (١١٢).
١٣- حه‌مه‌غه‌ریب، هێرۆ. (٢٠١٤)، یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی زمانی نووسین - له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا-، نامه‌ی دكتۆرا، فاكو‌ڵتیی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان/ سكوڵی زمان، زانكۆی سلێمانی.
١٤- محه‌مه‌د، هێژا (٢٠١٦)، سەنگ و بەهای بیر لە یەکگرتنی ناولێنراو بە ناولێنەرەوە لە زمانی کوردی‌دا، نامەی ماستەر، کۆلیژی زمان، زانکۆی سلێمانی.
دووه‌م: به زمانی ئینگلیزی:
- Knapp, M.L. & Hall, J.A. (2002), Nonverbal Communication in Human Interaction, Crawfordsville, IN: Thomson Learning.
سێیەم: گۆڤارى زانستیی:
١٦- برزۆ، ئومێد. (٢٠١٧)، پلانی زمانی و ئاسایشی زمانی نەتەوەیی، گۆڤارى زانکۆى سلێمانى، ژمارە (٥٠)، بەشی B، ل ٩ – ٢٦.
١٧- حەمید، دارا. (٢٠١٧)، جینۆسایدى زمانى کوردى، گۆڤارى زانکۆى گەرمیان، Confrance Paper، ل ١ – ١