معلومات للمؤلفين
ڕێنمایییەكان بۆ بڵاوكردنەوەی توێژینەوە لەگۆڤاری زانستی زانكۆی راپەڕین
- گۆڤاری زانكۆی راپەڕین گۆڤارێكی زانستیی و ئەكادیمییەو توێژینەوەی رەسەن و ئاست بەرز بڵاودەكاتەوە، لە پسپۆڕییە زانستە مرۆڤایەتییەكان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم، بە مەرجێك پێشتر لە هیچ گۆڤارێكدا بڵاونەكرابێتەوە، بەپێی مەرج و رێنماییەكانی گۆڤاری زانكۆی راپەڕین نوسرابن.
- هەموو توێژینەوەكان لەلایەن پسپۆڕانی شارەزا، بە پێی پسپۆریی هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت لەلایەن دوو هەڵسەنگێنەرەوەو لەحاڵەتی رەتكردنەوەش بۆ هەڵسەنگێنەری دیكە دەنێردرێتەوە بۆ دڵنیابوونەوەی زیاترو دواتر بڕیاری پەسەندكردن یان پەسەندنەكردن بۆ بڵاوكردنەوە لەسەر بنەمای بڕیاری هەڵسەنگێنەرانی یەكەم جارو دووەمجار دەدرێت لەلایەن ستافی گۆڤارەوە.
- گۆڤارەكە توێژینەوە بەزمانەكانی (كوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی) بڵاودەكاتەوە.
- توێژەر توێژینەوەكەی پێویسته لەڕێگەی وێب سایتی گۆڤارەوە لەم لینكەوە بنێرێت (http://journal.uor.edu.krd/index.php/JUR/about/submissions)
- ژمارەی لاپەرەی توێژینەوە پێویستە لە (25) لاپەڕە تێپەر نەكات بۆ زانستە مرۆڤایەتییەكان و (20) لاپەڕە بۆ زانستە سروشتییەكان.
- • سەرجەم توێژینەوەکان پرۆسەی (دزینی هزری - الانتحال الفکری – Plagiarism)یان بۆ ئەنجام ئەدرێت، هەر بۆیە خاوەنی توێژینەوەکە خۆی بەرپرسیارە لە ناوەرۆکی توێژینەوەکەی و ئەنجامەکانی، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە توێژەر فۆرمێکی تایبەت پڕدەکاتەوە کە لە ماڵپەری گۆڤارەکەدا بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.
ڕێنمایییەكان بۆ نوسینی توێژینەوە بۆ گۆڤاری زانستی زانكۆی راپەڕین بهزمانی كوردی
١. پێویستە هەموو توێژینەوەکان پێداچونەوەی زمانەوانیان بۆ کرا بێت لەلایەن کەسی پسپۆر لە زمانی توێژینەوەکە و ناوی سیانی و بەش و کۆلێژ و زانکۆکەی لەگەل ژمارە تەلەفۆنی بنوسرێت لە پەڕی یەکەم و لەکاتی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە ناوەکەی بڵاودەکرێتەوە لەگەل توێژینەوەکە.
٢ . ناونیشانی توێژینەوەكە لەسەرەوەی لاپەڕەی یەكەمی توێژینەوەكە لەناوەڕاست دەبێ بە فۆنتی (18) و پێوانەی (16) بۆ ناونیشانە لاوەكییەكان، و (14) بۆ ناوەرۆك و (10) بۆ لیستی سهرچاوهكان بۆ زانستە مرۆڤایەتییەكان.
أ . پێویسته جۆری فۆنتەكە بۆ توێژینهوه كوردییهكان فۆنتیUnikurd Goran بۆ ناوهڕۆك، و فۆنتی Unikurd Jino بۆ ناونیشان و ناونیشانه لاوهكییهكان بهكارببرێت.
ب. پێویسته جۆری فۆنتەكە بۆ توێژینهوه عهرهبیهكان فۆنتی Ali-a- alwand بۆ ناوەڕۆكی توێژینەوەكان و فۆنتی Ali-a- Samik بۆ ناونیشانی سەرەكی و ناونیشانە لاوەكییەكان بهكارببرێت.
ج . ئەو توێژینەوانەی بەزمانی ئینگلیزین، دەبێت بە فۆنتی جۆری Times New Roman بنووسرێن، بە پێوانەی (16) بۆ ناونیشانی سەرەكی و پێوانەی (14) بۆ ناونیشانە لاوەكیەكان و پێوانەی (12) بۆ ناوەڕۆك و پێوانەی (10) بۆ لیستی سهرچاوهكان بهكارببرێت.
٣. ناونیشانی توێژینەوەکە و ناونیشانە لاوەکییەکان پێویستە بۆڵد بکرێن.
٤. ناوی توێژەر یان توێژەرەکان بە فۆنتی(14 لە دوای ناونیشانی سەرەکی و بەش و کۆلێژ و زانکۆ لەگەڵ ئیمەیڵ بنوسرێت.
٥ . ناونیشانی توێژینەوەکە و ناوی توێژەر و بەش و کۆلێژ و زانکۆ لەگەڵ پوختەی توێژینەوەکە و کلیلە وشەکان بە دوو زمانی دیكەی جیاواز لە زمانی توێژینەوەكە دەنووسرێت، و لهپێش سەرچاوەکانی توێژینهوهكه دادهنرێت.
٦ . لە نووسینی سەرچاوەكان پەیڕەوی سیستەمی هارڤارد دەكرێت.
تێمپلهیتی توێژینهوه كوردییهكان
ناونیشانی توێژینەوە لەناوەڕاست بێت و بۆڵد بكرێ
فۆنتی (Unikurd Jino) بە پێوانەی (18)
ناوی توێژەر بە فۆنتی (Unikurd Goran ) بەپێوانەی (16)
توێژهری یەكەم (ناوی سیانی): بەش، كۆلێژ، زانكۆ، هەرێمی كوردستان، عێراق، ئیمهیڵ
، بۆ زیاتر لهیهك توێژهر ههمان شت دووباره دهكرێتهوه.
قادر احمد صاڵح: بەشی كوردی، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانكۆی راپەڕین، هەرێمی كوردستان، عێراق
پوختەی توێژینەوە
لە (250) وشە زیاتر نەبێ
بەفۆنتی (Unikurd Goran ) بەپێوانەی (16) بۆڵد
كلیلە وشەكان
(3 بۆ 6) كلیلە وشە (KeyWords)
ناونیشانە لاوەكییەكان: بۆ توێژینهوه كوردییهكان پێویسته لای راست دابنرێن و بۆ توێژینهوه ئینگلیزییهكانیش لای چهپ دابنرێن.
فۆنتی (Unikurd Jino) بە پێوانەی (16) بۆڵد
ناوەڕۆكی توێژینەوە
بەفۆنتی (Unikurd Goran ) بەپێوانەی (14)
لیستی سەرچاوەكان: پێویسته لیستی سهرچاوهكان و سایتهیشنی سهرچاوهكانی ناو توێژینهوهكه بهپێی سیستەمی هارڤارد رێكبخرێت و جۆری سهرچاوهكانی وهكو كتێب و گۆڤارو ...هتد بهجیا نهنوسرێن.
كلیك لهم بهستهره بكه بۆ شێوازی خۆتۆماركردن و ناردنی توێژینهوه